ئەنقەرە
پەرلەمانتاری جەھەپە ئیحسان ئۆزکەس، پرۆژە یاساکەی گەڵاڵە کردووەو پێشکەشی پەرلەمانی تورکیای کردووە، تێیدا داوا دەکات کرێی کارەباو ئاوو چەند خەرجییەکی دیکەی پەرستگای عەلەوییەکان لەتورکیا (ماڵی جەم - شوێنی عیبادەتی عەلەوییەکان) لەلایەن وەزارەتی کارەباو شارەوانییەوە دابینبکرێ.
ماڵی جەم لەڕێی کۆکردنەوەی یارمەتی و پیتاکی عەلەوییەکان خۆیانەوە دابین دەکرێ و خەرجیەکانی لەو پیتاک و کۆمەکانە دابین دەکرێت. تا ئێستا زۆرێک لە شوێنی عیبادەتی ئایین و ئاینزاکان لەتورکیا لەلایەن حکومەتەوە خەرجی و کرێیان بۆ دابین دەکرێت، تەنیا ماڵی جەم بێ بەشبووە لەو ھاوکارییەی حکومەت، ئەوەش بۆتە جێی نیگەرانی عەلەوییەکانی تورکیا.