سلێمانی
پێش دوو ڕۆژ لەدەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ، یهكێتی نیشتمانی كوردستان داوا لەلایەنگران و ئەندامانی پارتهكهی و لایەنە سیاسییەكانی دیكهی شاری سلێمانی دەكا بەشێوەیەكی مەدەنیانە و دوور لەهەر گرژی و ئاڵۆزییەك هەڵمەتی ههڵبژاردن ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ یەكشەمە بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەتیف عومەر لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی دەستپێكردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانەوە لەڕۆژی سێشەمەی داهاتوو گوتی: "وەك یەكێتیی دەمانەوێ بەشێك بین لەپاراستنی هێمنی و ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری شارەكە ، داوا لەدۆست و ئەندام و لایەنگرانمان دەكەین بەشێوەیەكی ئارام و دوور لەهەر گرژی و ئاڵۆزییەك هەڵمەتی ههڵبژاردن ئەنجام بدەن."
شاری سلێمانی لەكاتی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا بەهۆی گەرموگوڕی ململانێی نێوان لایەنەكانەوە ، زۆرترین كێبڕكێ و توندوتیژی بەخۆوە دەبینێ بەشێوەیەك لەهەڵمەتی هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی كوردستان چەند كوژراو و بریندارێكی لێكەوتەوە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.