جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بەشیر ئاتالای دوای دەنگدان لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمڕۆ رۆژی ھەڵبژاردنێکی زۆری گرنگە بۆ تورکیا، کە سەیری قەرەباڵغی سەر سندوقەکان دەکەین دەزانین رێژەی بەشداریکردن لە ھەڵبژاردن زۆر بەرزە."
ئاتالای له بهردهوامی لێدوانهكهیدا گوتی: "سندوق و ئەنجامەکانی سندوقی دهنگدان بە مانای ئیرادەی میللییە، بۆیە ئێمە گرنگییەکی زۆر بە سندوق و ئەنجامی سەندوقەکان دەدەین و داوا لە ھەموو ھاووڵاتییان دەکەین بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن، پێویستە رۆژی ھەڵبژاردن وەکو رۆژی جەژن قەبووڵ بکرێ، چونکە ئەو رۆژەی سندوق دێتە بەردەستی خەڵک بە راستی جەژنە، چونکە لەو شوێنانە کە سندوق نییە کەس ناتوانێ باس لە دیموکراسی بکا، ئەمڕۆ خەڵکی تورکیا بۆ دەستنیشان کردنی داھاتووی خۆی لە سەر سندوقی دەنگدانە."