ھەولێر
ھەرێم پابەند دەبێ بە ناردنی بڕی ١٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا وەک نیشاندانی نیازپاکییەک و پێوەی پابەند دەبێ.
لهمباره لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەفین دزەیی گوتی: "ھەرێمی کوردستان لەسەرەتای مانگی نیسانەوە پابەند دەبێ بە ناردنە دەرەوەی بڕی ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆی عێراقییەوە."
ئەو ١٠٠ ھەزار بەرمیل ھەناردەیەی نەوت کە دزەیی باسی لێوەدەکرد پێش نزیکەی دوو ھەفتە لەمەوبەر حکومەتی ھەرێم ئامادەیی بۆ ناردنی کردبوو، دزەییش ئەو رازی بوونە بە ناردنی ئەو بڕە نەوتە لەلایەن ھەرێمەوە بە نیشاندانی نیاز پاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت و غاز له نێوان ههرێم و بهغدا لهقهڵهمدا کە چەند مانگێکه پەیوەندییەکانی حکومەتی ناوەند و ھەرێمی بە رادەیەک ئاڵۆزکردووە كه ھەریەک لە تورکیا و ئەمریکاش بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە ھاتوونەتە سەر خەت كه بەھۆی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمەوە دروست بووە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆ.