Zana Natık Kerem
28 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2022
ھەولێر ــ AA
دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لە میانیدا، دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی ئەنجوومەن، محەمەد حەلبوسی دەخرێتە دەنگدانەوە دەستی پێ کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکات.
راشیگەیاندووە کە لە کۆی ٣٢٩ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ٢٣٥یان لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا ئامادەن.
پێشتر فەرمانگە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو کە کارنامەی دانیشتنەکەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوو بڕگە لەخۆدەگرێت؛ یەکەمیان تایبەتە بەدەنگدان لەسەر "دەستلەکارکێشانەوەی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و دووەمیشیان ھەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانە.