ھەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسیحییەكان لە هەولێر خۆپێشاندانێكی بەرفراوانیان لە بەردەم سەنتەری رۆشنبیری كلدان و ئاشووریان بەرەو ئۆفیسی سەرەكی نەتەوەیەكگرتووەكان بەڕێوەبرد.
لە خۆپێشاندانەكە مەسیحیەكانی هەولێر لەگەڵ ئاوارەكانی موسڵ و خەڵكی سڤیل و كۆمەڵێَك ماموستا لە یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی لە هەولێر بەشدار بوون. خۆپێشاندەران بە رێپێوان بۆ بەردەم نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر چوون و بەیاننامەیەكیان ئاراستەی نوسینگەی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد وتێیدا داوای پاراستنی ژیانی مەسیحیەكانیان كرد.
خۆپێشاندەران لەو بەیاننامەیەدا هەروەها رایانگەیاند: "بە هۆی فشار و توند وتیژییەكانی چەكدارانی داعش كۆمەڵێَك مەسیحی لە موسڵ ماڵ و ژیانی خۆیان بە جێهێشتووە و بەرەو هەرێمی كوردستان هاتوون و داوایان لە لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كە كۆتایی بە دۆخی نالەباری مەسیحییەكان لە عێراق وبە تایبەتی مەسیحییە لێقەوماوەكانی موسڵ بێهێنن."
لە خۆپێشاندانەكە بشار متی وردا مەتران لە كەنیسەی عەنكاوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هەموو پەنابەرانی مەسیحی بە شێوەیەكی نامرڤایانە لە شار و ماڵیان دەركراوان داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین و چارسەری ئەم دۆخە بكەن و با هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئەركی خۆیان هەستن بۆ پاراستی گیانی هەموو مەسیحیەكان و كەمینیەكانی دیكە لە عێراق."
هەروەها سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ كردنەوەی دەرگایان بەروی هەموو پەنابەران و گوتی"هەرێمی كوردستان با گیانی ئێمە و هەموو پەنابەران بپارێزی و پێداویستیەكانی ژیان بۆ ئەو پەنابەرانە دابین بكا.
سەید ئەكرەم ماموستا لە یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئێمە پیشگیری ئەو هەڵوێستەی مەسیحیەكان دەكەین و ئیدانەی هەموو ئەو كارە خراپانەی داعش دەكەین كە دژی مەسیحیەكان و موسڵمانانی موسڵ كردوونی و یەكێتی زانایان ئیسلامی بە هەموو شێوەیەك دەڵێت كە بۆ هێچ كەسێك نییە بە ناوی ئیسلام كەسانێك ئازار بدەن كە موسڵمان نەبن و پێویستە دەسەلاتی ئیسلامی مایەی خۆشی بێ بۆ هەموو لایەك."
جێی ئاماژەیە خۆپێشاندانەكە لە لایەن كۆمەڵەیەكی زۆر لە رێكخراوەكانی مەدەنی لە عەنكاوە و چەندین لایەنی سیاسی گلدان و سریانی و چەند لایەنی سیاسی كوردستانی و هەموو كەنیسەكانی مەسیحی لە هەولێربەرێوە چوو.