غەززە
ڕوونکردنەوەیەکی ئیدارەی خاڵە سنوریەکانی فەڵەستین باس لە کردنەوەی خاڵی سنووری رەفەح لە رۆژانی شەممەو یەکشەممەو دووشەممە دا دەکات.
(ماھیر ئەبو سوبحە )ی بەڕێوەبەری خاڵە سنووریەکانی حکومەتی فەڵەستین لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پاسێکی نەفەرھەڵگر بە ٥٠ سەرنشینیەوە لەڕێگەی خاڵی سنوری رەفەحەوە چۆتە ناو خاکی مسر کە ١٨-١٩ لەو سەرنشینانە قوتابی و نەخۆش بوون و پێشتر لە لایەن مسڕەوە ڕێگە بە چوونە ژوورەوەیان نەدرابوو.
دوای ئابڵوقەکەی ئیسرائیل بۆسەر غەززە، خاڵی سنووری رەفەح تەنیا دەرگەیەکە غەززە بە جیھانەوە دەبەستێتەوە و دوای کودەتای مسر و بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی ناوچەی سینا، ناو بەناو بڕیاری داخستنی ئەو خاڵە سنووریە لەلایەن مسرەوە دەدرێت.