ئورفا
دەستپێکردنی ئەو ئاڵووێرە لەدوای سەردانی پارێزگاری موسڵ( ئەسیل نوجێفی) دێت بۆ پارێزگای ئورفا کە لەگەڵ تیمێکی ھاوکاری سەردانی تورکیایان کردووە.
جەلالەدین گۆڤەنچ، پارێزگاری ئورفا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA گوتی " دوای سەردانی نوجێفی، پێکەوە سەردانی شارۆچکەی جەیلان پنارو وێرانشەھرمان کرد، لەوێ زانیارییمان پێدرا لە بارەی کێلگەی مەڕو ماڵات بۆیە وا بەباش زانرا لەموسڵیش کێڵگەیەکی ھاوشێوەی ئەمانەی ئێرە بکرێنەوە".
گۆڤەنج روونیکردەوە دەستپێکی کردنەوەی کێڵگەی بەخێوکردنی مەڕوماڵات لەموسڵ کە وا بڕیارە دوو ھەزار مەڕ بنێرن، حەفتەی یەکەم ٥٠٠ سەر مەڕ دەنێرن و دواتر ئەوانی دیکە رەوانە دەکەن.
لەلایەکی دیکە نوجێفی جەختیکردەوە لەسەر گرنگی کردنەوەی کێڵگەی بەخێوکردنی مەڕو ماڵات لەموسڵ و گوتی " سەردانەکەمان زۆر بەکەڵک بوو بۆ ھەر دوولا، ھیوادارین لەبواری دیکەدا پەرە بدەین بەپەیوەندییەکانمان و پرۆژەی مەزنتر بکەینەوە".