دیاربەکر
سەمرا کراتلی بەڕێوەبەری کاروباری کۆمەڵایەتی شارەوانی دیاربەکر رایگەیاند لە چوارچێوەی چالاکیەکانی وەرزی ھاویندا، خولی فێرکردنی پایسکلسواری بۆ دانیشتونانی پارێزگا دەکرێتەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند کە لە ئێستادا ئەوان خەریکی رێکخستنی پێشبرکێییەکی یاری تۆپی سەرمێزن و دواتر دەست بە کێبرکێییەکانی تۆپی پێ و شەترەنج دەکەن ئینجا خولی فێربوونی پایسکلسواری دەکرێتەوە کە دوو مانگ دەخایەنێت.
لەبارەی ئامانجی ئەم چالاکیە وەرزشییانەش سەمرا کراتلی روونیکردنەوە کە ئامانجیان دروستکردنی گیانی وەرزشی و فێرکردنی دانیشوانی دیاربەکر بە یاریە وەرزشییەکانە.
جێی بیرھێنانەوەیە لە چوارچێوەی سازکردنی چالاکی ھاوینەدا لە دیاربەکر کە ھەشت جۆری وەرزش لەخۆ دەگرێت، ١٣٥٠ کەس بەشداریان کرد کە ٦٢٣ لە بەشداران ئافرەتن.