ھەولێر
لە بەیاننامەکەدا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراقەوە راگەیەنراوە و داوا لە ھەموو لایەنە سیاسیەکان و ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان دەکات بە سنگفراوانی و ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بەپێی رێنماییەکانی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن مامەڵە بکەن.
مەسعود بارزانی داوا لە ئەندام و لایەنگرانی پارت و لایەنە سیاسیەکانیش دەکات رێز لەیەکتر بگرن و یەکتری ئیستفزاز نەکەن و ھێمنی و تەبایی ھەرێمی کوردستان بپارێزن و بە ھیچ شێوەیەک پەنا بۆ تەقەی خۆشی نەبەن چونکە دیاردەیەکی زۆر ناشرینە و دەبێ بنبڕبکرێت.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەروەھا داوا لە ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش دەکات رێکاری یاسایی لەبەرامبەر سەرپێچیکاران بەکاربھێنن.