تاران
لە میانەی ووتارێکیدا بە بۆنەی مەراسیمی سوێندخواردنی خوێندکارانی دەرچووی خوێندنگەی سەربازی , ئایتوڵا عەلی خامەنەئی رابەڕی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرنگیەوە باسی لە بەردەوامی ھەوڵە دیپلۆماسیەکانی حکومەتی ئێران کرد و گوتی " پشگیری لە سەردانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات دەکەین بەتایبەت سەردانەکەی نیویۆرک."
ئاشکراشیکرد کە ھەرچەند ھەندێک شتی نەخوازراو لەو سەردانەدا ڕوویاندا، بەڵام ھاوکات ھەوڵە دیپلۆماسیەکانی ئێستای حکوومەتی نوێی ئێرانی بەرز نرخاند.
خامەنەئی باسی لە ڕەشبینی خۆی بەرامبەر ئەمریکا کرد و گووتی "حکومەتی ئەمریکا متمانەی پێناکرێت."
بۆ ئەو بێ متمانەی خۆیشی بەرامبەر بە ئەمەریکا، بەڕێوەبردنی لۆبیەکی نێودەوڵەتی سەھیۆنی لەلایەن حکومەتی ئەمەریکاوە بە نمونە ھێنایەوە.