حه‌ریری: "ناتوانین هه‌ڵوێستی واشنتۆن له‌سه‌ر سزاكانی دژبه حزبوڵڵا بگۆڕین"
- سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین لوبنان له كاریگه‌رییه‌كانی سزاكانی سه‌ر حزبوڵڵا دوور بخه‌ینه‌وه".
Lebanon
به‌یروت - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری رایگه‌یاند کە ناتوانن هه‌ڵوێستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌یوه‌ست به سزاكانی سه‌ر حزبوڵڵا لوبنان بگۆڕن.
سه‌عد حه‌ریری دوای چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند کە ده‌یانه‌وێت وڵاته‌كه‌یان له كاریگه‌ریی سزاكانی سه‌ر حزبوڵڵا به‌دوور بگرن.
حه‌ریری له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا كه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پۆمپیۆ له باره‌گای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له واشنتۆن سازی كرد سه‌باره‌ت به بانگه‌شه‌كانی ئیسرائیل له‌سه‌ر بوونی كارگه‌ی دروستكردنی مووشه‌ك له‌سه‌ر خاكی لوبنان كه له لایه‌ن حزبوڵڵاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت گوتی: "ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێمه تاوتوێی ئه‌م پرسه ده‌كه‌ن و نامه‌وێت بچینه ورده‌كارییه‌وه، به‌ڵام به‌دوای باشترین رێگه‌دا ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی لوبنان نه‌خه‌ینه پێگه‌ی مه‌ترسییه‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری گوتیشی: "ئێمه پۆلیس نیین له لای ئه‌و ئیسرائیله‌ی کە هێشتا بڕیاری ژماره 1701 پێشێل ده‌كات و هیچ هاوسه‌نگییه‌ك نییه له وه‌ڵامدانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئیسرائیل ده‌یانكات".
سه‌عد حه‌ریری له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه قسه‌كردن له‌سه‌ر هاوپه‌یمانانی حزبوڵڵا له كۆنگرێس قسه‌ی له‌باره‌ی ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیشی نه‌كرد كه كاره‌كه بگاته ئه‌و ئاسته.
له ساڵی 1997 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا حزبوڵڵا لوبنان وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستیی بیانی ناساند و به‌مدواییانه‌شدا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاند.
له ته‌مووزی ئه‌مساڵیشدا واشنتۆن سزای به‌سه‌ر سێ كه‌سایه‌تی دیاری ئه‌و حزبه سه‌پاند كه ئه‌وانیش سه‌رۆكی كوتله‌ی حزبوڵڵا له په‌رله‌مان، محه‌مه‌د ره‌عد و جێگری سه‌رۆكی كوتله، ئه‌مین شری و به‌رپرسی ئاسایشی حزب، وه‌فیق سه‌فا بوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری له‌ئێستادا به‌سه‌ردانێك له ئه‌مریكایه و به قسه‌ی راوێژكاره‌كه‌ی بۆ كاروباری ئابووری، نه‌دیم ئه‌لمنلا سه‌ردانه‌كه تایبه‌ته و به‌رنامه‌ی كار لەخۆناگرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن