هه‌ولێر
په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پڕۆژه یاسای راكێشانی قه‌رزكردن له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كات. هه‌روه‌ها بۆپرسی زیاده‌رۆی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمیش سه‌ردانی په‌رله‌مانیان كرد.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت قوباد تاڵه‌بانی و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو عه‌بدولستار مه‌جید و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار نه‌ورۆز مه‌ولود سه‌ردانی پهرلەمانیان كرد.
هاتنی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مان بۆ به‌شداریكردنیانه له دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به كێشه‌ی زیاده‌ڕۆیی له هه‌رێمی كوردستان.