ئەدەنە
له ئهنجامی هێرشێكی چهكداری، پاڵێوراوی یهكهمی جهههپه له پارێزگای ئەدەنە بۆ پهرلهمانی توركیا ئهلیف دۆغان توركمان برینداربوو.
لەو بارەیەوە پارێزگاری ئەدەنە موستەفا بویوك، بە ئانادۆڵوی راگەیاند: "كاتێك توركمان لە چوارچێوەی كارەكانی هەڵبژاردندا چووە بۆ بەشداری كردن لە بەرنامەیەكی خوانی بەیانیدا كە لەلایەن رێكخراوی گەنجانی بازرگانی چوكورۆڤاوە رێكخرابوو دووچاری هێرشی چەكداری بۆتەوە".
بویوك باسی لەوە كرد كە لە ئۆتۆمبێلێكەوە تەقە لە توركمان كراوە و گوتی: "بەهۆی هێرشەكەوە توركمان ئەژنۆی برینداربووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هیچ مەترسیەك لەسەر ژیانی نییە".
پارێزگاری ئەدەنە ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەو ئۆتۆمبێلەی لە هێرشەكەدا بەكارهێنراوە بەكرێ گیراوە و پاشان بەجێهێڵراوە، لە ئیستاشدا بەدوای ئەنجامدەرانی ئەو كردەیەدا دەگەڕێن.