Heman Hussein Yaseen
09 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2019
هەولێر - AA
لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە لایەنگر و ھەوادارانی لەژێر دروشمی "یەکڕیزی، دیموکراسی و دادپەروەری" بزووتنەوەی دیموکراسی و دادپەروەری راگەیەندرا.
سەرپەرشتیاری گشتی بزووتنەوەی دیموکراسی و دادپەروەری، شوکر خەیات رۆمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، بزووتنەوە نوێیەکەیانی راگەیاند و گوتی: "بزووتنەوەی دیموکراسی و دادپەروەری بزووتنەوەیەکی نوێی سیاسییە و بەرھەمی خوێندنەوەیەکی سیاسیی و فیکریە و پێداویستییەکی گرنگە بۆ ئێستای کۆمەڵگا، کاردانەوەیەکی فیکری و سیاسیی نییە، سنوورەکانی ناوچەگەرییەتی تێدەپەڕێنێت لە پێناو بەدیھانێنانی نەریتێکی سەردەمییانە و پڕۆژەیەکی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازی بیروبۆچوون و پاشخانی سیاسییە و ئەم شەپۆلەش لە ئەنجامی کار و چالاکی پڕۆژەیەک سەریھەڵداوە نەک وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر ھیچ لایەنێکی سیاسیی و باوەڕمان بە سڕینەوەی یەکترنییە".
شوکر خەیات رۆمی گوتیشی: "بزووتنەوەکەمان کێبڕکێ دەکات و جیاوازی بیروڕا دەخاتەڕوو، وەڵامی ھەموو رەخنە و ھێرشەکان دەداتەوە دوور لە رق و کینە دروستکردن، بەوپەڕی توانای خۆمانەوە توانیمان بەشداری بکەین لە سەرلەنوێ نۆژەنکردنەوەی بزوووتنەوەی دیموکراسی و دادپەوەری و دەبینە لانکەی سەرجەم بیروڕا جیاوازەکانی وەک ئایین، رەنەگەز نەتەوە و ھەموو جیاوازییەکان رەنگ دەداتەوە".
لە کۆتایی قسەکانیدا، ناوبراو گوتیشی لە ئایندەیەکی نزیکدا، زەمینەسازی دەکەین بۆ بەستنی یەکەم کۆنگرەی بزووتنەوەکەمان و لە ٢٠/١١/٢٠١٧ وەکو زەروورەتێک دەستمان کردووە بە خەباتی مەدەنییانە و خاوەن بنەمایەکی سیاسیین".