İbrahim Erikan,Muhammet Ali Kemal
07 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2017
ئادانا - AA
دوای ئەوەی ئەڵمانیا بڕیاری کشانەوەی سوپای وڵاتەکەی لە بنکەی سەربازیی ئینجیرلیک دا، تێبینی جموجۆڵی ئاسمانیی لە بنکەکە دەکرێت.
لە بنکەی ئینجیرلیک لە ناوەندی شارۆچکەی ساریچام، هەستان و نیشتنەوەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگی و کارگۆ بینرا.
دوای ئەوەی تورکیا بە گونجاوی نەزانی پەرلەمانتارانی ئەڵمانیا سەردانی سەربازانی سوپای وڵاتەکەیان لە بنکەی ئینجیرلیک بکەن، ئەو وڵاتە بڕیاری کشانەوەی سەربازەکانی لە بنکەکە دا.