تونس
له ئۆپه‌راسیۆنێكی هێزه‌کانی ئه‌منی تونس‌دا له ویلایه‌تی كافسای باشووری ئه‌و وڵاته، پێنج تیرۆریست كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدارانی لیوای عوقبه بن نافی ده‌ستگیركران كه ده‌ستیان هه‌بووه له په‌لاماره‌كه‌ی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆ.
وه‌زیری ناوخۆی تونس محه‌مه‌د ناجیم ئهلغهرسهلی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له سه‌ربازگه‌ی پارێزگاری نه‌ته‌وه‌یی له تونسی پایته‌خت رایگه‌یاند: هێزه‌کانی ئه‌منی له ویلایه‌تی كافسا به سه‌ركه‌وتوویی ئۆپه‌راسیۆنێكیان دژ به رێكخراوی تیرۆریستی لیوای عوقبه بن نافی ئه‌نجامداوه و تێدا پێنج تیرۆریست و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و رێكخراوه كوژراون، به‌هۆی ئه‌و ئۆپهراسیۆنهشهوه %90ی پێگەی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه لاوازبووه".
هاوكات غه‌رسه‌لی باسی له‌وه كرد، كه تونس به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
له رۆژی چوارشه‌ممه، 18ی ئاداری ئه‌مساڵ له تونسی پایته‌خت هێرش كرایه سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆ و به‌هۆیه‌وه 23 كه‌س كوژران، كه 20یان گه‌شتیار، یه‌كیان ئاسایش و دووانیشیان هێرشبه‌ره‌كان بوون، هه‌روه‌ها 47 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
وه‌زیری ناوخۆی تونس ناجیم ئهلغهرسهلی، پێشتر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه لیوای عوقبه بن نافی سه‌ربه ئه‌نسارو شه‌ریعه له پشت هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مۆزه‌خانه‌ی باردۆوهیه، هێشتا سێهه‌م گومانلێكراویان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.