Muhammet Ali Kemal
26 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2017
ئورفا- AA
وەزیری خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی تورکیا، ئەحمەد فاکیبابا سەبارەت بەو یاساغەی کە رووسیا خستوویەتییە سەر هاوردەکردنی تەماتەی تورکی و بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی دیکە، رایگەیاند ''ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی تەماتە بۆ رووسیا بەرزە بەڵام ئەرکی من ئەوەیە بۆ لەمەودوا جێگرەوە دەستەبەر بکەم''.
ئەحمەد فاکیبابا لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەی بەوەکردووە تورکیا وڵاتی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە و کوالیتی ئەو بەروبوومانەی لەوێ بەرهەم دەهێنرێن لە ئاستێکی بەرزدایە، جەختی لەوەشکردەوە ئەوان هەوڵی بەردەوام دەدەن بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی وڵات لەوبارەیەوە.
فاکیبابا تیشكی خستە سەر ئەوەی سەبارەت بە هەناردەکردنی تەماتە بۆ رووسیا چاوەڕێی بەرەوپێشچوونی ئەرێنی دەکەن و بە پێویستی زانی لەوبارەیەوە پەیوەست نەبن بە ژمارەیەک وڵاتی دیارییکراوەوە و باسی لە گرنگیی دۆزینەوە بازاڕی جێگرەوە کرد.
وەزیری خۆراک و کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی تورکیا گوتیشی: ''ئەگەری دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی تەماتە بۆ رووسیا بەرزە بەڵام ئەرکی من ئەوەیە بۆ لەمەودوا جێگرەوە دەستەبەر بکەم. بەرهەمەکانی تورکیا لە ئاستی ستانداردە نێودەوڵەتییەکاندایە و پێویستە بەهایان بزانین و بە وڵاتانی دیکەیان بناسێنین''.