چاناكاله
لە كەناراوەكانی گوندی بەهرامكالەی سەربە شارۆچكەی ئایڤاجكی چاناكالە 99 كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران كە دەیانویست بەڕێگەی قاچاغ بچنە دوورگەی میدیلی یۆنانەوە.
تیمەكانی فەرماندەیی جەندرمەی شارۆچكەكە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر ناوچەی كادرگا بورنوی سەربە گوندی بەهرامكالە ئەنجامدا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا 80 كۆچبەری نایاسایی كە هاووڵاتی سووری بوون دەستگیركران، كە لەنێو باخی زەیتووندا حەشاردرابوون.
هاوكات تیمەكان گرووپیكی دیكەی كۆچبەریان دۆزیەوە كە بەرەو دەریا چووبوون. بەهاوكاری تیمەكانی سەربە فەرماندەیی ئاسایشی كەناردەریا ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ دەستگیر كردنیان دەست پێ كرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا 19 كۆچبەری نایاسایی دیكە دەستگیركران كە هاووڵاتی ئەفغانی بوون.
دوای ئەوەی ئیفادە لە كۆچبەرانی نایاسایی وەرگیرا، رەوانەی نەخۆشخانەی حكومی ئایڤاچك كران بەمەبەستی پشكنینی تەندروستی.
پاشان ئەو 99 كۆچبەرە نایاساییە بەمەبەستی سنوورداش كردنەوەیان رەوانەی ناوەندی گەڕاندنەوەی بیانیەكان كران لە ناوچەی ئایڤاچك.