ئەنقەرە
بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی دەرەوە، پێویستە ئیسرائیل رێز لە ئازادی عیبادەت بگرێت و كۆتایی بە هێرشەكانی بۆ سەر شوێنەکانی پیرۆز و عیبادەتخانەكان لە رۆژهەڵاتی قودس بهێنێت و بەپەلە كۆتایی بەو هێرشە بهێنێت كە پێشێلكاریی زەقی ئازادیی عیبادەتكردن و هەروەها بە ئامانجكردنی پیرۆزی مزگەوتی ئەقسایە.
لە راگەیەنراوەكەدا باسی ئەوە كراوە كە هێزەكانی ئیسرائیل لە بەرەبەیانی رۆژی 13ی ئەیلوول چوونە نێو حەرەمی شەریفەوە و هێرشی سەر مسوڵمانانیان كردووە و بە بەكار هێنانی هێز مسوڵمانانی نێو مزگەوتەكەیان دەر كردووە و توركیا بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرش و كردارانە دەكات.
بەبۆنەی پشووی جەژنی سەری ساڵ كە بە جەژنی رۆش ئاشانا دەناسرێت ژمارەیەكی نیشتەجێ جوو لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ ئوری ئاریەل سەردانی مزگەوتی ئەقسایان كرد و فەڵەستنییەكانیش دەستیان بە ئیدانەكردنی رۆیشتنی جوولەكەکان بۆ نێو حەرەمی شەریف كرد و ویستیان بچنە ژوورەوە بەڵام هێزەکانی ئیسرائیلی بەبۆمبەی دەنگی و گازی فرمێسكڕێژ هێرشی سەر فەڵەستینییەكانیان كرد و بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر خەڵك بریندار بوون.