ئیسلام ئاباد
به‌پێی زانیارییه‌کانی سه‌ره‌تایی له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا كه له تێرمیناڵی شاری موڵتانی ویلایه‌تی په‌نجاب رووی داوه لانیكه‌م 10 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له 40 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
دیارە بەپێی گوتەی لایەنەکانی پەیوەندیدار هێشتا وردەکاریی چۆنێتی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
به گوته‌ی ئه‌و شایه‌تحاڵانه‌ی به برینداری رزگاریان بووه، دوای پێكدادانی مۆتۆرسكیلێك كه گوایه بۆمبڕێژ كرابوو، به ئوتومبێلێكدا ته‌قینه‌وه‌كه رووی داوه.
سه‌ره‌تا به‌رپرسان رایانگه‌یاندبوو ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵی غازه‌وه بووە به‌ڵام دواتر به‌رپرسێك به‌ناوی سالم زاهید به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند كه به‌پێچه‌وانه‌ی روونكردنه‌وه‌ی پێشوو، ته‌قینه‌وه‌كه په‌لامارێكی خۆكوژی بووه.
باس له‌وه ده‌كرێت له شاری موڵتان چه‌ند قوتابخانەیەکی سه‌ربه رێكخراوی تیرۆریستی ئەلقاعیده هه‌یه. له مانگی ته‌مووزی رابردووش‌دا سه‌ركرده‌ی رێكخراوێك به‌ناوی له‌شکه‌ری جه‌نگی مالیك ئیسحاق كه چه‌ندین په‌لاماری مه‌زهه‌بی ئه‌نجام داوه، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كوژرا.