كه‌ركووك
گوته‌بێژی به‌ره‌ی توركمان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك عه‌لی مه‌هدی به ئانادۆڵوی راگه‌یاند: "به‌نوێنه‌رایه‌تی رێكخراوه‌کانی سیاسی توركمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یوسف محه‌مه‌د كۆبووینه‌وه و پرۆژه‌ی تایبه‌ت به یه‌كێتی كه‌ركوكمان له‌باره‌ی پێگه‌ی شاره‌كه‌وه پیشكه‌ش كرد".
مه‌هدی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه بابه‌تی پێگه‌ی كه‌ركووك ده‌توانرێت له رێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت و گوتی: "پێویسته رێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه كه ته‌واوی لایه‌نه‌كان كۆك بن له‌سه‌ری. پرۆژه‌یه‌ك كه لایه‌نێك بیسه‌پێنێت سه‌ركه‌وتوو نابێت. له‌به‌رئه‌وه له 2006ه‌وه هەتا ئێستا ئێمه به‌رگری له بوونی فیدراڵی كه‌ركووك ده‌كه‌ین. ئه‌وه بۆ كه‌ركووك باشترین چاره‌سه‌ره، كه ته‌واوی لایه‌نه‌كان په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن".
مه‌هدی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه عه‌ره‌ب و كوردیش هه‌ن داوا ده‌كه‌ن كه‌ركووك بكرێته ناوچه‌یه‌كی فیدراڵی، داواش ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر قه‌ده‌ری شاره‌كه بدرێت شاره‌كه بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ڕێوه ببرێت.
مه‌هدی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌و كۆمسیۆنه 21 كه‌سییه‌ی ده‌ستنیشان كراون بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان یه‌ك ئه‌ندامی توركمان هه‌یه و گوتی: "به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌مان وتووە پێویسته له‌و كۆمسیۆنه‌دا دوو ئه‌ندامی توركمان و نوێنه‌رێكی به‌ره‌ی توركمان هه‌بێت. هه‌روه‌ها داوامان كرد له ده‌ستووری كوردستاندا هه‌موو مافه‌کانی سیاسی و ئیداری توركمان بنووسرێته‌وه و زمانی توركمانیش وه‌ك زمانێكی فه‌رمی په‌سه‌ند بكرێت. به‌ڕای من ئه‌گه‌ر پارته‌کانی كورد بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن و بیر له داهاتوویه‌ك ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ توركماندا پێكه‌وه بن، ئه‌وە ده‌بێت گه‌ره‌نتی هه‌موو ئه‌وانه بده‌ن".