کەرکوک
له دوای دروست بوونی ئه‌و بارودۆخه ئه‌منییه‌ی كه ناوچه توركمانیه‌كانی گرتوه‌ته‌وه له شاری كه‌ركووك و دووزخورماتوو كه به‌رده‌وام تیرۆریستان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامده‌ده‌ن له ئێسته‌دا توركمانه‌كان داوای دروستكردنی ولایه‌تێكی توركمانی ده‌كه‌ن
له گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گای حزبی نیشتیمانی توركمانی عێراق له كه‌ركووك جه‌مال شان سه‌رۆكی حزبه‌كه ڕایگه‌یاند " به‌هۆی دروست بوونی ناله‌باری بارۆدخی ئه‌منی شارۆچكه‌ی خورماتوو له ئێسته‌دا داواكارین ولایه‌تێكی توركمانی دروست بكرێت له‌و شارۆچكه‌یه به‌ناوی ولایه‌تی به‌یاتی و كه ته‌واوی شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو ده‌وربه‌ی بگرێته‌وه
گووتیشی " ئه‌مه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی ئهمنییهكهیهتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ئیداری ئه‌مه‌یش به بوونی ڕاپرسیه‌ك ئه‌نجام بدرێت له شارۆچكه‌كه به زووترین كات و جێبه‌جێ بكرێت و كه ئه‌مه بووجوونی لایه‌نه توركمانهیهكانه
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد " خورماتوو له ساڵی 1976 وه به‌هۆی سیاسه‌تی ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌ی ناسراوه جیاكراوهته له شاری كه‌ركووك و ئیداره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه و خراوه‌ته سه‌ر پارێزگه‌ی سه‌ڵاح ددین
كاویز مه‌لا به‌رویز به‌ربرسی ڕاگه‌یاندنه‌كانی پارتی له كه‌ركووك گووتی " دروستكردنی ئه‌و ولایه‌ته ئاسته‌مه له ئێسته‌دا جێبه‌جێ بكرێت هه‌رچه‌ند توركمانیش هه‌قی خۆیه‌تی ئه‌م ولایه‌ته دروست بكات جونكه پیویستی به ده‌ستور یاسا هه‌یه له عێراق و ڕێگه خۆشكه‌ری بۆ بكرێت و ده‌بێت ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه زۆرینه‌ی ناوچه‌كه پێك بهێنیت له دانیشتوانه‌كه‌ی .
گووتیشی " ئه‌مه پێویستی به ڕاپرسی هه‌یه له‌و ناوچه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه به‌یاساو ده‌ستور داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت به‌ڵام پێم وانیه بتوانن سه‌ركه‌وتووبن له دروست كردنی ئه‌م داواكارییه‌یان