کەرکوک
له گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گروپی نابۆ توند‌و تیژی دژ به‌ژنان كه 25 ڕێكخراوی كومه‌ڵی مه‌ده‌نی له خۆ ده‌گرێت له شاری كه‌ركووك ئاماری توندوتدوتیژیهكانی دژ به‌ژنان له5 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2013
له گونگرهكهدا گروپی نابۆ توند‌و تیژی دژ به‌ژنان ئه‌و 25 ڕێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئاماژه‌یان به‌وه كرد " ئێمه وه‌ك گروپی نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان، لهلێكۆڵینهوهیهكماندا سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ژنان له‌شاری كه‌ركووك توانیمان پشت به‌ستو به‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو، ئه‌م ئاماره به‌ده‌ست بهێنین كه ئاماژه بۆ رێژه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه ده‌كات كه‌به‌رامبه‌ر به‌ژنان ئه‌نجام ده‌درێن له ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2013 كه به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشتر توندوتیژییه‌كان زیادی كردوه به‌رانبه‌ر به ئافره‌تانی شاره‌كه
له به‌شێكی دیكه‌ی گونگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌یان خسته ڕوو كه له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی ڕابردووه ئه‌نجامدراوه دژ به‌ئافره‌تانی شاری كه‌ركووك له‌وانه‌یش ـ حاله‌تی كوشتنی ژنان 17حاڵه‌ت بووه ,حاڵه‌تی خۆسوتاندن 35 حاڵه‌ت بووه , لێدانی ژنان 80 حاڵه‌ت بووه , هه‌وڵدان بۆ كوشتن و ههرهشهلێكردن 42 حاڵه‌ت بووه , ئه‌تكردنی ژنان 28 حاڵه‌ت بووه .
ئاماژه‌یشیان به‌وه كرد " جیابونه‌وه‌ی ژن و مێرد 1500 حاڵه‌ت بووه كهلهبهرامبهریدا 2485 گرێبه‌ستی هاوسه‌ری هه‌یه ، ئه‌م خاڵه به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی دادگای كه‌ركووك رایده‌گه‌یه‌نین. ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناهۆشیاری كۆمهڵگاو به‌كارنه‌هێنانی زمانی گفتۆ له‌كاتی روودانی كێشه‌دا , زۆر بوونی رێژه‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌ك له‌ناو ماڵه‌كاندا, نه‌بونی یاسایه‌كی تایبه‌ت بۆ رێگریكردن له‌كوشتنی ژنان و ئه‌و توند‌و تیژیانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ژنان ده‌كرێت
ڕێكخراوه‌كانی كومه‌ڵی مه‌ده‌نی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان "كردنه‌وه‌ی شهلتهر بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی كوشتن دان به‌زوترین كات ,په‌له‌كردن له‌دانانی یاسای توندوتیژی خێزانی , به‌هێزكردنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی توند‌و تیژی خێزانی به‌مه‌رجێك كارمه‌ندی ژن هه‌بێت تاوه‌كو به‌دواداچون بۆ كێشه‌كان بكه‌ن , پێَویسته سنور بۆ زۆربوونی چه‌ك له‌نێو ماڵه‌كاندا دابنرێت , پێویسته راگه‌یاندنه‌كان به‌رنامه‌ی تایبه‌ت دابنێن بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و هۆشیار كردنه‌وه‌ی كۆمهڵگاو خێزان , په‌له‌كردن له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له‌كه‌ركوك و قه‌زاو ناحیه‌كاندا وه هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوابوونیان به‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ژن و منداڵ و وه‌پێویسته ره‌چاوی رێژه‌ی ژنان بكرێت له‌و نوێنهرایهتیهدا.