اربیل
له گۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی كه‌ركووك نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌ن داوایان ده‌كرد سنوری شاری كه‌ركووك وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و هیچ جێگه‌یه‌كی لێ جیانه‌كرێته‌وه و حكومه‌تی عێراقیش داوای خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات
له گۆنگره‌كه‌دا باسی له‌وه‌كرد " ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و یاسایه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ڕێكخستنی پارێزگاكان كه ئه‌مه كێشه دروست ده‌كات له نێوان ووڵاتدا بۆیه ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حكومه‌تی عێراقی ئه‌م كاره نه‌كه‌ن نه له ئێسته و نه له داهاتوودا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی عێراق
داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی ده‌كه‌ین كه كار له‌سه‌ر مساڵهحی نیشتیمانی بكات و كار بكات بۆ یه‌كگرتنی هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی هه‌وه‌ها كار بكات بۆ یاسایی لێبوردنی گشتی و یاسایی خانه‌نشین كردن و نه‌وت و غاز و وه‌ڵام دانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی عێراق
له به‌شی كۆتایی گونگرهكهدا باسی له‌وه كرد " با كار له‌سه‌ر باشتر كردنی بارودۆخی ئه‌منی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی جیتر خوینی عێراقییه‌كان به‌فیرۆ نه‌جێت و كه تاكه زهررهمهند هاووڵاتیانی عێراقییه بووه تاكو ئێسته