Rewa Mahmood Hasan
11 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2020
سلێمانی - AA
سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پەسەندکردنی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، مستەفا چاوڕەش رایگەیاند کە هیچ هەڵبژاردنێک نەکراوە بۆ دیاریکردنی هەردوو هاوسەرۆکانی حزبەکەی.
مستەفا چاوڕەش لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی حزبەکەی ئاماژەی بەوەدا کە لە پەیڕەوی ناوخۆدا تەنها ئەو بڕگەیەی پەیوەندیدار بە بابەتەکە پەسەندکراوە کە سیستەمی هاوسەرۆکی لە یەکێتیدا دەبێت، بەڵام تا ئیستا هیچ کەسێک بۆ ئەم بەرپرسارێتیە هەڵنەبژێردراوە.
مستەفا چاوڕەش راشیگەیاندووە کە تا ئیستا لە کۆی ٧٧ ماددەی پەیڕەوی ناوخۆ ٥١ ماددە پەسەندکراوە و دوای پەسەندکردنی هەموو ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەنجام دەدرێت.