Rewa Mahmood Hasan
28 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2022
سلێمانی-AA
لەسەر دەنگۆی سوکایەتی کردن بە مەرجەعی باڵای شیعەکان، گرووپێکی نزیک لە حەشدی شەعبی لە بەغدا ھێرشیان کردە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەقامی ٥٢ی بەغدا و ئاگریان تێبەردا.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە کە "ئەو رەفتارە نابەجێیەی نایف گەرگەری گوزارشت لە بیروڕای پارتی دیموکراتی کوردستان ناکات و پەروەردەی ئەو حیزبە وەهایە کە رێز لە هەموو ئاین و ئایینزایەک دەگرێت".
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیای ناوخۆیی عێراقدا بڵاو کراونەتەوە، گروپێک هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغداد و سوتاندویانە. باس لەوە دەکرێت کە ئەم کەسانە سەر بە گرووپی میلیشیا شیعەکانن.