هه‌ولێر
رۆژی یه‌كشه‌ممه دووه‌می رۆژی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، به‌ڕێوه‌چوو بڕیاره تێدا سه‌ركردایه‌تی و دیوانی چاودێری و پۆستی ئه‌میری كۆمه‌ڵ یه‌كلایی بكرێته‌وه.
گوته‌بێژی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی، په‌یوه‌ند عومه‌ر بۆ ئانادۆڵو گوتی: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌واوكه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌كه‌مه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند بابه‌ت و خاڵێك یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، بۆ نموونه ئه‌نجوومه‌نی چاودێری له‌ڕووی ناو و چۆنیه‌تی كاره‌كانی و ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی سه‌ربه‌خۆ بێت یان سه‌ربه مه‌كته‌بی سیاسی بێت، هه‌روه‌ها كۆتای خوشكان ئایا به‌پێی راسپارده‌ی كۆنگره‌ی دووه‌م بێت، چونكه به‌پێی كۆنگره‌ی پێشووی رێژه‌ی كۆتا له سه‌ركردایه‌تی 10% هه‌روه‌ها له 20% له كۆنگره و كۆنفڕاس و ئۆرگانه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه".
په‌یوه‌ند گوتیشی: "دوای نیوه‌ڕۆ ده‌چینه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی چاودێری و سه‌ركردایه‌تی حزب، نازانین ئایا فریای ئه‌وه ده‌كه‌وین كه ئه‌میر هه‌ڵبژێردرێت".
بۆ كاندیدی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه بۆ سه‌ركردایه‌تی دانراوه، به‌هه‌مان شێوه كه‌سانێكی تریش ده‌توانن خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ پۆستی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
له‌وباره‌وه، گوته‌بێژی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی، په‌یوه‌ند عومه‌ر گوتی "تا پێش كۆنگره‌ش تموحێكمان نه‌بینیوه كه كهسیێك یان چه‌ند كه‌سێك بیانه‌وێت خۆیان بۆ پۆستی ئه‌میری كۆمه‌ڵ كاندید بكه‌ن، پێشترین له‌كۆنگره‌كانی رابردوو ته‌نیا ته‌كلیف له مامۆستا عه‌لی باپیر كراوه خۆی هه‌ڵبژێردرێته‌وه".
گوته‌بێژی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان گوتیشی: "وای ده‌بینم تا مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌بێت، كه‌سێكی تر تموحی ئه‌وه‌ی نییه خۆی بۆ ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كاندید بكات".
سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیش گوته‌بێژی كۆنگره‌ی ئه‌و حزبه ده‌ڵێت: "به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی له رابردووش‌دا مامۆستا عه‌لی كه سه‌فه‌ری كردووه یان كاری هه‌بووه بۆخۆی جێگرێكی داناوه".
رۆژی شه‌ممه كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، به به‌شداری 787 ئه‌ندام، سێیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌ستپێكرد بڕیاره سێ رۆژ بخایه‌نێت.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، له مانگی ئایاری 2001 دامه‌زراوه، تا ئێستا دوو كۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه، رۆژی 30.5.2015 سێیه‌مین كۆنگره‌ی له هۆڵی ئه‌وتار له شاری هه‌ولێر ده‌ستپێكرد.