دیاربەكر
لە ٣١ مانگی رابردوو دادگای دەستووری توركیا رایگەیاند کە دەستگیرکردنی ئیبراھیم ئایھان و گولسەر یڵدرم ماوەی یاسایی تێپەڕاندووە، مافی ھەڵبژاردنیان پێشێڵکراوە و داواشی کرد کە ھەر پەرلەمانتارێک سێ ھەزار لیرە وەکو قەرەبووکردنەوەی مەعنەوی پێبدرێت.
دوای ئەم بڕیارەش پارێزەرانی ئەو دوو پەرلەمانتارە دادگەی سزای گرانی پێنجەمینی دیاربەکریان بەسەر کردەوە، دادوەری ئەم دادگایەش لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەی ھەردوو کیان بە کۆتا ھێنا. دادگا دوای بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ھەردوو پەرلەمانتار لە سەر داوای پارێزەرەکانیان لەسەر بارودۆخی ھەردوو پەرلەمانتار بڕیاری ئازادکردنیان.
پشتی ھەڵسەنگاندنی داوای پەرلەمانتارانی لە دۆسیەی كەجەكە دەستگیركراو ئیبراھیم ئایھان و گولسەر یڵدرم ھەیەتی دادگا بە كۆی دەنگان بڕیاری ئازادكردنیان داوەتەوە. بە مەرجێ كە جگە لەمە بە تاوانكیتر تۆمەتبار نەبن. بڕیاری دادگای دەستووری بۆ داواكاریی گشتی دیاربەكر و بۆ گرتووخانەی دیاربەكری پیتی D و گرتوخانەی ماردینی پیتی E ناردرا.