Hemn Baban
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2016
خه‌زعه‌لی باسی له‌وه كرد له ماوه‌ی 90 رۆژدا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وا پاكده‌كرێنه‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه شوێنی خۆیان.
بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ کاروباری كارگێڕی و دارایی د.عه‌قیل خه‌زعه‌لی ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌ردانی باره‌گای فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانانی سنووری عێراقی له شاری هه‌ولێر كرد و پاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كورت خایه‌ن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و ئه‌فسه‌رانی پاسه‌وانانی سنوور له هه‌رێمی كوردستان خه‌زعه‌لی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: " ئه‌مڕۆ عێراق ئاڵۆزترین رهوشهكانی ئاسایش به‌ڕێ ده‌كات كه پێویستی به‌وه هه‌یه سه‌رجه‌م كه‌رته فه‌رمی و نا فه‌رمییه‌كان ده‌ست بكه‌ن به دانانی پرده‌كان بۆ په‌یوه‌ندیكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و لێكتێگه‌یشتنه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان".
ده‌رباره‌ی هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌شی بۆ هه‌رێمی كوردستان خه‌زعه‌لی روونی كرده‌وه: "سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و لێكتێگه‌یشتن و هۆشیاری و ئیراده‌یه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه بۆ دابینكردنی زه‌مینه‌ی گونجاو بۆ سه‌رخستنی سه‌رجه‌م ئه‌و كرده سه‌ربازییانه‌ی كه هێزه‌كانی سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزه‌كانی دژه تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه سهركردرایهتیی ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌م ساته ساتی مێژووییه، ناكرێت به‌ته‌نها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ زۆر وڵاتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ین و ههماههنگیییهكانی نێوان لایه‌نه عێراقییه‌كان و چالاكییه‌كانییان له بیر بكه‌ین".
گوتیشی: "ئه‌م سه‌ردانه پێمان وایه به‌شێكه له گرنگی پێدانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عێراق دێت له پاڵپشتیكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌می سنوور یه‌كێكه له پێكهاته گرنگه‌كان و شه‌هید و قوربانیی و ده‌ستكه‌وت و چالاكییان هه‌یه، گوێمان له سه‌رجه‌م پێویستییه لۆجسیتییهكانییان گرت به هه‌موو ئه‌وه‌ی كه ده‌یانه‌وێت، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌مان به‌ته‌نها بۆ پاڵپشتیی كرده سه‌ربازییه تهكتیكییهكانیش نییه كه رێكییان ده‌خه‌ین، به‌ڵكو به راشكاوی ده‌ڵێین ده‌مانه‌وێت ئاماده‌كاریی بكه‌ین بۆ قۆناغی دوای داعش و رزگاركردنی ناوچه‌كان له داعش و چۆنیەتی دابینكردنی ئاسایش و به‌رقه‌راریی به‌رده‌وام بۆ هه‌موو ناوچه و سنوور و پارێزگاكانی عێراق، ئه‌وه‌ش پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و هه‌وڵی هه‌واڵگریی زیاتر و ئاڵوگۆڕی زانیاریی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌شه‌پێدانییان هه‌یه".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ند ناوبراو روونی كرده‌وه: "به‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی به‌ڕێزان فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجامییان داوه كرانه‌وه‌یه‌كی فراوان هه‌یه بۆ ئایندهی ئاسایشی نێوانمان، به‌ڵام پێویستی به‌وه‌ش هه‌یه بچینه ورده‌كاریی گرنگ به‌پێی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، هه‌رێمی كوردستان ده‌رگای واڵا كردووه بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه و چاوه‌ڕوانی ئایندهی گه‌ش بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌ین".
بریكاری وه‌زیری ناوخۆی عێراق د.عه‌قیل خه‌زعه‌لی گوتیشی: "ئێمه ئه‌مڕۆ وه‌كو پۆلیسی فیدڕاڵی و هێزه‌كانی دیكه‌ش به‌ته‌نها بهشدارنیین له رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له داعش و كرده سه‌ربازییه‌كان به‌ته‌نها، رۆڵی گرنگمان له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و و خزمه‌تگوزاریش هه‌یه، ئه‌مڕۆ ئێمه پشتی حكوومه‌ته خۆحجێیهكانین، پۆلیس چۆن ناوچه‌كان رزگار ده‌كات ئه‌وا هاوكاریی ئاواره‌كانیش ده‌كات و خۆراك و پێویستییان به‌سه‌ر دابه‌ش ده‌كات و شوێنه‌كان و رێڕه‌وی ئارام ده‌كاته‌وه بۆ ده‌ربازبوونی ئاواره‌كان یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواره بۆ چەند ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا عه‌قیل خه‌زعه‌لی گوتی: "حكومه‌تی عێراق چه‌ند لێژنه‌یه‌كی پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 90 رۆژدا به‌رقه‌راریی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ هەندێک له‌و ناوچانه‌ی پێمان گرنگن و پاشماوه‌ی شه‌ڕ لاببات و خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان".