Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
28 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 29 نیسان 2017
واشنتۆن - AA
ئاژانسی هه‌واڵگری به‌رگری ئه‌مریكا، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئەمریکا، جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین میكل فلین-ی ئاگادار كرده‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014دا، پاره‌ی له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنى رووسیا Russia Today وه‌رگرتووه.
لێژنەی چاودێری حكوومه‌ت له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، به‌ڵگه‌كانی له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی وه‌رگرتنی پاره له‌لایه‌ن فلین-ه‌وه له ته‌له‌فزیۆنی رووسیا بڵاوكرده‌وه.
به‌ڵگه‌كان له رێگه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌رزترین ئاستی لێژنەکە، په‌رله‌مانتاری دیموكراته‌كان ئیلیا كامینگز-ه‌وه بۆ راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه.
سه‌رۆكی لێژنەی چاودێری له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له سه‌ره‌تای مانگی نیساندا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باری فلین ده‌ستپێكردووه.
كامینگز له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا رایگه‌یاند "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌نه‌راڵ فلین له‌لایه‌ن پینتاگۆنه‌وه ئاگاداركراوه‌ته‌وه، ئه‌م به‌ڵگانه رێگا له‌به‌رده‌م لێكۆلینه‌وه‌ی جددی ده‌كاته‌وه كه فلین بۆچی ئه‌و پارانه‌ی شاردووه‌ته‌وه كه له سه‌رچاوه بیانییه‌كان وه‌ریگرتووه".
دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌و روونكردنه‌وه‌یه، سه‌رۆكی لێژنەی چاودێری حكوومه‌ت جه‌یسن شافێتزی كۆماریخوازیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌گه‌ری هه‌یه فلین به وه‌رگرتنی پاره له ته‌له‌ڤیزیۆنه رووسییه‌كه یاساكانی پێشێلكردبێت. شافێتز رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه داوای دواین هه‌ڵسه‌نگاندنی له سكرتاریه‌تی هێزی وشكانی كردووه له‌باره‌ی فلینه‌وه.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی، شان سپایسه‌ر له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا باسی له بانگه‌شه‌كان كرد و رایگه‌یاند، باشتر وایه بابه‌ته‌كه له‌لایه‌ن لێژنەی چاودێری وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه تاوتوێ بكرێت.
سپایسه‌ر وه‌بیریهێنایه‌وه كه کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن فلینی بانگهێشتكردووه. هه‌روه‌ها ناوبراو حكوومه‌تی پێشووی ئۆبامای تۆمه‌تباركرد.
پارێزه‌ره‌كه‌ی ماكڵ فلین رۆبه‌رت كێلنهر، پێشتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو له‌باره‌ی وه‌رگرتنی پاره له كه‌ناڵی RTی رووسی، فلین له ئاژانسی هه‌واڵگریی به‌رگری ئیفاده‌ی داوه. به‌ڵام راگه‌یه‌نراوه كه هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك نییه نیشان بدات فلین ئیفاده‌ی له‌وباره‌وه دابێت.