وارسۆ
بەپێی ئەنجامی راپرسییەكان، لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەكانی سەركۆماریدا ئەندرێ دودا پالێوراوی حزبی داد و ماف سەدا 53ی دەنگەكانی بە دەست ھێناوە و توانیویەتی رێژەی دەنگەكانی برونیسلاو كۆمورۆڤسكی تێپەڕێنێت.
برونیسلاو كۆمورۆڤسكی دوای ئەوەی لە گەڕەی دووەمی ھەڵبژاردنەدا سەدا 47ی دەنگەكانی بە دەست ھێنا لە كەناڵی تیڤی ئێن دۆڕانەكەی قبووڵ كرد.
لە گەڕی یەكەمی ھەڵبژاردنەكاندا دودا سەدا 34ی دەنگەكانی بە دەست ھێنا بوو، ھاوكات كۆمورۆڤسكیش سەدا 32ی دەنگەكانی بەدەست ھێنا بوو بەڵام بە ھۆی ئەوەی ھیچ كام لە كاندیدەكان نەیتوانی بوو سەدا 50 تێپەڕێنێت ناچار ھەڵبژاردنەكە بۆ گەڕێكی دیكە درێژەی كێشا.
بڕیارە ئەنجامەكانی فەرمی ئەمڕۆ ئاشكرا بكرێن.