Zana Natık Kerem
31 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2024
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێم بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران، قوباد تاڵەبانی کۆدەبێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان-عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پوختەیەک لەبارەی بەشداریی شاندی حکوومەتی ھەرێم، بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی لە ٥٤ـەمین کۆڕبەندی ئابووریی جیھانیی داڤۆس کە لە ١٤ – ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوە چوو، دەخرێتە ڕوو.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ھەروەھا دواپەرەسەندنەکانی گفتوگۆی حکوومەتی ھەرێم لەگەڵ حکوومەتی فیدڕالی سەبارەت بە پرسی بودجە، مووچە و تێچووی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی نەوت، تاوتوێ دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، خستنەڕووی پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تایبەت بە دەستپێکردنەوەی گرێبەستەکانی پەیوەست بە پرۆژەکانی ماستەپلانی شار و شارۆچکەکانی ھەرێم، دەخرێتە بەرباس و دواتر دەنگ لەسەر ڕەشنووسی کۆتایی (ڕێنمایی کارکردنی بیانی لە ھەرێمی کوردستان)، دەدرێت.