واشنتۆن
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جێن ساکی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا لە سەر پرسی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا گوتی:" ھەلوێستمان لە بارەی ھەناردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دیارە ھەتا حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەستوور لە حکومەتی عێراق وەرنەگرێ بۆ ئەو کارە، ئێمەیش پشتگیریی ناکەین. بۆیە داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین لەرێی دەستوورەوە ئەو پرسە لەنێوان بەغدا و ھەولێر چارەسەر بکەن.