بەیروت
یاریدەدەری سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان نائیم قاسم، پێی لەوەنا حزبوڵا ھاوشانی سوپای بەشار ئەسەد شەڕی کردووە لە سوریاو بەو کارەیان بەریان بە " دوژمن" گرتووە.
قاسم لە رێورەسمی یادکردنەوەی تەقینەوەکەی بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروت بەشداریی کردو گوتارێکی پێشکەشکرد. لەوێدا بە توندی ڕەخنەی لەو لایەنانە گرت کە داوای کشانەوەی حزبوڵا لە سوریا دەکەن و گوتی:" لە کاتێکی گونجاودا خەباتمان دەستپێکرد، لەو ڕێَیەوە لوبنان و خەباتەکەیمان لە بەرپرسیارێتییەکی گەورەی جیھاد پاراست. ئێمە بۆ پاراستنی لوبنان و خەباتەکەی، لە تەوقیتێکی راستدا لە سوریا دەستمانکرد بە خەبات و پێش ئەوەی دوژمن دەستی پێمان بگا ئێمە دەستمان گەیشتە دوژمن."
یاریدەردەری سکرتێری گشتی حزبوڵا تەقینەوەکەی بەردەم باڵیۆزخانەی ئێران لە بەیروتی خستە ئەستۆی گروپێکی تەکفیریی بە بەێ ناوی بھێنێ.