تاكلۆبان
ھێشتا دانیشتوانی ناوچەکە لە شوێنی کارەساتەکە ماونەتەوە، تیمەکانی فریاگوزاریی لە ھەوڵی چڕوپڕ دان بۆ کەمکردنەوەی ئازارو مەینەتی ئەوان. لێقەوماوانیش بۆ ئەوەی لە بارانی بەخوڕ خۆ بپارێزن ماڵی کاتی دروست دەکەن.
لە لایەکی دیکە بۆ دابینکردنی ژەمێکی خواردن، لێقەوماوانی فلیپین زەحمەتی زۆر دەکێشن.ھەروەھا ھەژاران دەچنە سەر زبڵدانەکان و لەوێ بۆ جلوبەرگی گونجاو دەگەڕێن.
بەدەیان لێقەوماوی بێچارە لە شەقامەکانی تانجلۆبان بەو ھاوکارییەی پێشکەشیان دەکرێ، درێژە بە ژیانیان دەدەن. ئەوانەی تریش کە ھاوکاریەکانیان تەواوبووە، لە دیواری ماڵەکانیان بە بۆیەی سپرا نووسیویانە "بریسمانە " یان " پێویستمان بە خواردنە" یان بە نووسینی پانکارت لەسەر شۆستەی رێگاکان داوای خواردنی ئامادەکراو لە دەزگا خێرخوازییەکان دەکەن.
زریانی ھایان بەخێرایی ٣٧٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، کاریگەریی لەسەر ژیانی دەیان ھەزار کەس بەجێ ھێشت، خەڵکی ھەژاری ئەوەندی تر بێھێز کرد، تانجڵۆبان کە بە خەڵکەکەی بە دەم بەپێکەنین بەناوبانگ بوون، دوای ئەو کارەساتە ئاسان نییە خەندەیان ببینی.