تۆرینتۆ
ئاشکرابوونی سکانداڵی گوێ ھەڵخستنی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا National Security Agencyرەھەندی دیکەی لێدەکەوێتەوە. NSA، ساڵی ٢٠١٢ لە تۆرینتۆ دووەمین گەورە شاری کەنەدا، گوێی لە تەلەفۆنی ھەموو سەرکردەکانی کۆبوونەوەی G٢٠ گرتووە، راگەیەنراوە رێکخراوی ئیستیخباراتی کەنەدی لەگەڵ NSA بەیەکەوە چاودێری تەلەفۆنەکانیان کردووە.
بە گوێرەی راپۆرتێک کە گەیشتۆتە دەستی دەزگای پەخشی کەندی، ساڵی ٢٠١٠ NSA داوای کردووە گوێ لە کۆبوونەوەی لوتکەی G٨ و G٢٠ بگیرێ، ئەمەش لەلایەن ستیڤان جۆزێپ سەرۆکوەزیرانی ئەو سەردەمە یەکسەر پەسەند کراوە. بە گوێرەی داواکارییەکی "زۆر نھێنی" مۆرکراو کە لەلایەن دەزگایەکی ئەمنی ئاراستەی حکومەت کراوە، لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ئۆتاوا بە درێژایی شەش رۆژ لە کۆبوونەوەی ئەو دوو گروپەدا، گوێ ھەڵخراوە بۆ تەلەفۆنی سەرۆکی ٢٥ وڵات کە یەکێ لەوان رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکوەزیرانی تورکیابووە.
بە گوێرەی ھەواڵی دەزگای پەخشی کەنەدا، نسا بە پێویستی نەزانیووە ئەو ئۆپەراسیۆنە شەش رۆژیە لەبەرپرسانی کەنەدی بشارێتەوە. لە راپۆرتەکەدا ھاتووە ئەو کارمەندانەی کاری ناساییان کردووە دەستەواژەی: "ئۆپەراسیۆنەکە بە ھاوکاری نزیکی شەریکە کەنەداییەکان تەواوبوو."