بەغدا
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئوسامە نوجێفی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ستایشی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەمیل چیچەکی کردو گوتی: "سەردانێکی مێژوویی بوو، بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان تورکیا و عێراق بایەخی زۆری ھەبوو، لە داھاتوو کاریگەرییە باشەکانی ئەو سەردانە دەبینین."
نوجێفی ئاماژەی بەوەدا، لە دیداری خۆی و چیچەک باسی توندوتۆڵکردنی پەیوەندیی ئەنقەرەو بەغداو روو بەڕوو بوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر کراوە. ھەروەھا ھەلومەرجی سیاسی ناوچەکە یەکێکی دیکە بووە لە باس و خواسەکانی نێوان.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بارەی قەیرانی سوریا گوتی: "پێویستە قەیرانی سوریا بە ڕێی ئاشتییانە بێتە چارەسەرکردن، کۆنفرانسی جنێڤ٢ دەرفەتێکی باشە. پێویستە ھەوڵبدرێ پەیوەندیی سەردکردە باڵاکانی حکومەت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا دروست بکرێ بە مەبەستی ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە و گەیشتن بۆ چارەسەری گونجاو."