واشنتۆن
جێن ساکی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە واشنتۆن نیگەرانی ڕێککەوتنی نێوان تورکیاو کۆمپانیایەکی چینە کە تێیدا لە لایەن ئەنقەرەوە موشەکی دوورھاوێژ کڕدراوە.
ساکی رایگەیاند: لەکۆبوونەوەی نێوان جۆن کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ئەحمەد داودئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، باس لەو پرسە کراوەو تێیدا نیگەرانی کۆشکی سپی گەیەنراوەتە کاربەدەستانی تورکیا لە بارەی دانانی موشەکی دوورھاوێژی چینی لەناو سیستمی بەرگریی ناتۆدا.
رۆژی سێشەممە ئەحمەد داودئۆغڵو رایگەیاند: پرسی کڕینی موشەکی دوورھاوێژی چینی لەگەڵ کۆنگرێسمان و کاربەدەستانی ئەمریکا باسکردووەو روونکردنەوەی تەواوی پێداون. بەڵام داودئۆغڵو نەیگوت کە واشنتۆن نیگەرانی پرسێکی لەو جۆرەن. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: زیاد لەجارێ کۆشکی سپی ناڕازیبوونی خۆی بە کاربەدەستانی حکومەتی ئەنقەرە راگەیاندووە.