ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ئێمە لە مێژوودا بە دامەزرندنی ١٦ دەوڵەت جار جار ستایشمان کراوە بۆیە وەکو خەڵکی تورکیا شانازی پێکەوە دەکەین، بەڵام لە لایەکی دیکە مانای ئەو گوتەیە ئەوەیە کە ئێمە بووینە شاھێدی ھەڵوەشاندنەوەی ١٥ دەوڵەت و ھۆکارەکەشی ھەڵوێستی بەرەژوەندی ئیدارییە.
ئەردۆغان گوتی: "بەلایەنی کەمەوە دەبێ پیشەسازانی تورکیا ئەو بڕیارە بدەن کە چۆن ئێستا دەستمان بە دروست کردنی فرۆکەی بێفرۆکەوان و کۆپتەری خۆمان کردووە، بەو جۆرەش دەست بە دروست کردنی ئوتۆمبێلی تایبەتی خۆمان بکەین."
ئەردۆغان ھەروەھا گوتی: "ئێمە وەک تورکیا لەسەر ھەردو ئاستی ناوخۆ و دەرەوە لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان و ئەنجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری و بە چاونەترسی بەردەوام دەبین و ھەروەھا لەچوارچێوەی رێنوێنییەکانی خەڵکدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان کۆڵ نادەین و بەردەوام دەبین."