Sevgi Ceren Gökkoyun
29 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2026
بە مەبەستی ڕێگریی کردن لە سوپای ئێران بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی هێزە چەکدارەکانی و هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا، وەزارەتی گهنجینهی ئەمریکا سزای نوێی بۆ سهر فرۆشتنی نەوتی سوپای ئێران ڕاگەیاند.
لەو بارهیهوه، وهزارهتهكه له ڕاگەیاندراوێکیدا ئاماژە بەوە کرد نووسینگەی کۆنترۆڵ کردنی سەرمایە دەرەکییەکان (OFAC)، هەنگاوی زیاتری بەرامبەر فرۆشتنی نەوتی سەربازیی ئێران گرتووەتەبەر.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە ئەم فرۆشتنانە دەرفەت بۆ ئێران دەڕەخسێنن دارایی پێویست بۆ سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی هێزە چەکدارەکانی دابین بکات و بەردەوام بێت لە هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا، ئهوهیش خراوهتهڕوو کە سوپای ئێران لە ڕێگەی زنجیرەیەک کۆمپانیای کارتۆنییەوە نەوتی خاوی ئێران دەفرۆشێت و داهات بهدهستدههێنێت.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لهوه كراوه کۆمپانیای سەپەهر ئێنێرجی جەهان، کە باڵی فرۆشتنی نەوتی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئێرانە، بۆ ئەنجامدانی هەناردەکردنی نەوت به شێوهیهكی بهرچاو پشتی بە کەشتیەکانی گەشتیگهلی سێبەر و کۆمپانیا کارتۆنییەکان بەستووە و، لەم چوارچێوەیەشدا چەندین کۆمپانیای جیاواز خراونەتە لیستی سزاکانەوە.