مەزار شەریف
لە ویلایەتی گۆر ناوەڕاستی ئەفغانستان بە هۆی شەڕی نێوان چەكدارانی تالیبان و هێزەكانی سوپای ئەفغانستان 109 كەس كوژران.
فەرمانڕەوای ویلایەتی گۆر سەعید ئەنوەر رەحمەتی گوتی: "هێزەكانی سوپای ئەفغانستان لە هەر دوو ناوچەی چارسیدا و پاسبەندی ویلایەتی گۆردا ئۆپەراسیۆنیان لە دژی چەكدارانی تالیبان ئەنجامداوە و شەڕ و پێكدادان لە نێوان تالیبان و هێزەكانی سوپادا روویداوە".
رەحمەتی گوتیشی: "بە هۆی ئەو شەڕەوە كە بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام بووە 101 چەكداری تالیبان و حەفت سەرباز و هاووڵاتییەكی مەدەنی بە گشتی 109 كوژراون و 30 چەكدار و 11 سەربازیش بریندار بوون.
رەحمەتی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: "تالیبان بۆ ئەوەی بتوانێت بە ئاسانی باگاتە باكووری ئەفغانستان پلانی دانابوو كە لەویلایەتی گۆر بڕیارگا و بنكەی ناوەندی دابنێت بەڵام نەیتوانی بگاتە ئەو ئامانجە".
رەحمەتی جەختی لەوە كردەوە كە چەكدارانی تالیبان لە ناوچەكەدا دەستیان بە تاڵان كردنی ماڵ و موڵكی خەڵكی ناوچەكە كردبوو.
لەلایەن خۆیەوە گوتەبێژی تالیبان قاری یوسف گوتی: "بە هۆی ئەوەیەوە كە لەو شەڕەدا خەڵكی مەدەنی تووشی زەرەر و زیان نەبێت تالیبان پاشەكەشی كردووە و بە هۆی ئەو شەڕەوە ژمارەیەكی زۆر سەرباز لە لایەن چەكدارانی تالیبانەوە كوژراون".تالیبان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی عەزم كە پێش سێ حەفتەی دەستی پێكردبوو لە سەرانسەری ئەفغانستان دەستی بە ئەنجامدانی كریاری سەربازی كردووە".