Zana Natık Kerem
22 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2017
كابول ــ AA
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە ئەفغانستان رایگەیاند کە بە هۆی تەقینەوەیەك لە ویلایەتی هێلمەند باشووری ئەو وڵاتە، ٢٠ كەس كوژران.
گەورە پزیشكانی نەخۆشخانەی هێلمەند، مەلاداد توباكار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە بەردەم بانكێكی ویلایەکە تەقییەوەتەوە و بە هۆیەوە ٢٠ كەس كوژران.
مەلاداد توباكار ئاماژەی بەوەش دا كە هەر بە هۆی تەقینەوەكەوە، ٥٠ كەس بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.