Zana Natık Kerem
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2017
كابول ــ AA
بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە ویلایەتی كاپیسا باكووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، دوو منداڵ كوژران.
بەڕێوەبەری ئاسایشی ویلایەتەكە، محەمەد رەزاق یەعقویی بە رۆژنامەوانانی راگەیاند لە كاتی تێپەڕبوونی ژمارەیەك منداڵ بە ناوچەی درە تەپە سەربە ویلایەتی كاپیسا ، بۆمبێكی چێنراو تەقینەوە.
محەمەد رەزاق یەعقوبی ئاماژەی بەوەشدا كە بە هۆی تەقینەوەكەوە، دوو منداڵ كوژراون و دووی دیكەش بریندار بوون.
تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.