ھەولێر
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا هیوای خواستووە کە حکومەتی تازەی هەرێم کاری زیاتر لە پێناو بەرەوە پێشوەبردنی هەرێمی کوردستان و باشترکردنی بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە بکات.
سەرۆکوەزیران تورکیا ئومیدی ئەوەشی خواستووە کە ئەم هەنگاوەی هەرێم، ببێتە هۆکارێکی دیکەی بنچینەیی لەپێناو فراونترکردنی بنەمای پێکەوە ژیان و باشتربوونی رەوشی گشت پێکهاتەکانی کورد، تورکمان ، ئاشووری و ئەوانی دیکە ، هەروەها بۆ پەیوەندی نێوان هەرێم و تورکیا، ئەردۆغان هیوای خواستووە پەیوەندییەکان زیاتر پەرەی بدرێت و خۆشگوزرانی بۆ هەردوولای لێبکەوێتەوە.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عیراق
ڕێزدار سه‌رۆكوه‌زیران، برای به‌رێزم،
به خۆشحاڵییه‌وه هه‌واڵی به فه‌رمی ڕاگه‌یاندنی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و به‌رده‌وامبوونتان له ئه‌ركی سهرۆكوهزیریم پێگه‌یشت. خوازیار و هیوادارم كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌موو گه‌لی عیراق و هه‌رێم.
گومانم له‌وه‌دا نییه كه چۆن پێشتر ئه‌م ئه‌ركه‌تان به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه بردووه، ئه‌م جاره‌ش به هه‌مان شێوه به شایسته‌یى به‌جێى ده‌گه‌یه‌نن. ئێمه به پێزانینه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌و هه‌نگاوه پێشكه‌وتووانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی عیراق له پێناو گه‌شه‌سه‌ندن و خۆشگوزه‌رانیی ئابووریدا ناویه‌تى. دڵنیام ئه‌و په‌یوه‌ندییه دوولایهنیهی نێوانمان كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز، له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نوێش له هه‌موو بوارێكدا زیاتر گه‌شه ده‌كات و فراوانتر ده‌بێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا وڵاته‌كه‌مان له بواری ئاسایشیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له پابه‌ندبوونی به‌و به‌ڵێنانه‌وه كه به هه‌رێمی كوردستانی عێراقى داون.
له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ى كه عێراقى پێدا تێپه‌ر ده‌بێت، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستی به ڕێبه‌رایه‌تیی لێهاتوو و زیره‌كانه‌ی ئێوه ده‌بێت. سه‌باره‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه پێویسته بهاوێژرێن بۆ ده‌ربازبوونی عێراق له‌م كێشانه‌ی كه تا ئێستا به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت، له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به هاوكاریی دوولایه‌نه‌یه.
زۆر به خۆشحاڵییه‌وه ده‌ڕوانینه هه‌وڵ و كۆششتان له‌پێناو دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه و ژیانێكی گونجاو بۆ ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی خه‌ڵكی سڤیلی پارێزگای موسڵ و شاری ته‌له‌عفه‌ر كه ژماره‌یه‌كی زۆری توركمانى هاوڕهچهلهكمان لێى ده‌ژین. له‌و بڕوایه‌دام ئه‌مه ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی كاتی ده‌بێت و ئه‌م ڕۆژه سه‌ختانه درێژه ناكێشن. بێگومان ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه برایه‌تیی توركمان و كورد پته‌وتر ده‌كات و له‌وه‌ش دڵنیام كه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی نوێ‌دا به ڕێبه‌رایه‌تیی ئێوه، ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و توركمانانه پارێزراو ده‌بن كه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌ژین.
به بۆنه‌ی دهستبهركاربوونتان وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیران؛ دووباره پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و هه‌ر به‌م بونهیهشهوه تكایه سڵاو و پێزانینی گه‌رمم به جه‌نابى سه‌رۆك و برای به‌ڕێزم مه‌سعوود بارزانی بگه‌یه‌نه.
ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان
سه‌رۆكوه‌زیرانی كۆماری توركیا
19ى حوزه‌یرانى 2014
ئه‌نقه‌ره