Mohammed Baqi Hussein
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
ئاسینا-AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگه‌یاند: "(ئه‌و سه‌ربازه كودهتاچییانهی هه‌ڵاتوون بۆ یۆنان) ئێمه ده‌خوازین ئه‌و كه‌سانه‌ی به ئاشكرا هه‌ستاون به ئه‌نجامدانی كوده‌تا دژی وڵاته‌كه‌مان، راده‌ستمان بكرێته‌وه. به‌ڕاستی توركیا بهڕۆژگارێكی سه‌ختدا تێپه‌ڕی. رێزده‌گرین له بڕیاری یاسا، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت كوده‌تاچییه‌كان، گورزێك نه‌ده‌ن له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و یۆنان".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا گوتیشی: "ده‌زانین كه بابه‌تی قوبرس بۆ توركیا و بۆ یۆنانیش بابه‌تێكه پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێت. پێویسته چاره‌سه‌ركه دادپه‌روه‌رانه بێت، پێویسته دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه ببرێت. پێویسته چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه كه دڵنیایی ئاسایش ده‌سته‌به‌ر بكات بۆ داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌ی تورك و كۆمه‌ڵگه‌ی روم كه له دوورگه‌كه‌دا ده‌ژین".