Muhammet Ali Kemal
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کلچدارئۆغڵو دەست بە شەشەمین رۆژی ئەو رێپێوانە کرد کە لە کاردانەوەی دەستگیکردنی پەرلەمانتاری ئیستانبوڵی پارتەکەی، ئەنیس بەربەرئۆغڵودا، دەستی پێکردووە.
دوای ئەوەی کەمال کلچدارئۆغڵو شەو لەو کەمپە مایەوە کە لە دەروازەی گوندی بوڵاک لە سنووری کزڵجاهامام ئامادەکرابوو، لە ئێستادا بەردەوامە لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەیدا بەردەوامە لە رێپێوان.
بڕیارە لە دووڕیانی چامڵیدەرە کاتژمێر ١٣:٣٠، کەمال کلچدارئۆغڵو لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا، گوتارێک پێشکەش بکات.