Zana Natık Kerem
16 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2019
لەندەن ــ AA
جارێکی دیکە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جێرمی ھەنت ئێرانی تۆمەتبار کرد بە ھێرشکردنە سەر دوو کەشتی نەوت ھەڵگر لە دەریای عومان.
کەناڵی "Sky News"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، جێرمی ھەنت زانیاری نوێی لەبارەی ئەو ھێرشانە ئاشکرا کردووە کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کرانە سەر دوو کەشتی نەوت ھەڵگر لە دەریای عومان.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جێرمی ھەنت گوتی: "بەپێی زانیارییە ھەواڵگرییەکانمان، دەرکەوتووە ئێران لە پشت ئەنجامدانی ئەو ھێرشانەوەیە کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو کرانە سەر دوو کەشتی نەوت ھەڵگر لە کەنداوی عومان".
وەک ئاماژەیەک بۆ ھێرشەکانی سەر دوو کەشتییە نەوت ھەڵگرەکە لە دەریای عومان، جێرمی ھەنت بانگەوازی لە ھەموو لایەک کردووە کە لە ھەمبەر رووداوەکەدا دان بەخۆدا بگرن.
پێشتریش وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، جێرمی ھەنت، ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە لە پشت ئەنجامدانی ئەو ھێرشانەوە کە کرانە سەر دوو کەشتی نەوت ھەڵگر لە دەریای عومان.
دوێنێ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی نیشاندا لە ھەمبەر ئەو لێدوانەی جێرمی ھەنت، بانگھێشتی باڵیۆزی بەریتانیای لە تاران کردبوو.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوو کەشتی نەوت ھەڵگر لە دەریای عومان رووبەڕووی ھێرش بوونە.