Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed
23 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2018
تاران - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "زۆر باش ده‌زانن" هێرشه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز چ رێكخراوێك ئه‌نجامیداوه و سه‌ربه كێیه.
بەرلە به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و شاری نیویۆركی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونهوهکانی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، روحانی له فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئابادی تاران كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
روحانی باسی له‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك بۆچوونی خۆی بخاته‌ڕوو و ئێرانیش بۆچوونه‌كانی له‌باره‌ی بابه‌ته هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا و ئاسیا كۆده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆستدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كات له‌باره‌ی بابه‌ته‌كانی وه‌ك سووریا، عێراق و یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین زیان له سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌رچن.
روحانی باسی له‌وه‌یش كرد كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی 4+1 باس له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كات.
هاوكات سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری ئه‌هواز سه‌ربه ویلایه‌تی خوزستان، روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه "زۆر باش ده‌زانن" هێرشه‌كه چ رێكخراوێك ئه‌نجامیداوه و سه‌ربه كێیه و گوتی: "هه‌رگیز ئێران چاو له‌و هێرشه نا‌پۆشێت".
حه‌سه‌ن روحانی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رێكخراوه له سه‌رده‌می جه‌نگی ئێران-عێراقدا به هه‌مان ناوه‌وه له لایه‌ن سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی عێراق، سه‌دام حوسه‌ین-ه‌وه پشتیوانی كراوه و هێرشی دژ به ئێران ئه‌نجامداوه و گوتی: "ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێرشه‌یان ئه‌نجامدا له‌سه‌ر رێگای داگیركه‌رانن".
هه‌روه‌ها روحانی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و رێكخراوانه له جه‌نگی ئێران-عێراقدا له عێراق ماونه‌ته‌وه و گوتی: "كاتێک سه‌دام له ژیاندابوو كاریان بۆ ئه‌و ده‌كرد، به‌ڵام دوای مردنی سه‌دام ده‌ستیان كرد به كاركردن بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیكه. ده‌وڵه‌تێكی كه‌نداو پشتیوانی ماددی، سه‌ربازیی و سیاسی‌یان ده‌كات و له‌خۆیان ده‌گرێت".