بەغدا
ئەندامی ئیئتیلافی نیشتمانیی عێراقی بە سەرۆکایەتی ئەیاد عەلاوی، محەمەد عەبدولکەریم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "پێویستە لایەنە سیاسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پابەندی پرەنسیپی شەراکەتی راستەقینەی نیشتمانی بن و لەسەر ئەو بنەمایە حکومەتی داھاتووش پێکبێنن."
عەبدولکەریم راشیگەیاند، مەرجی ئەوان بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی داھاتوو ئەوەیە لەسەر بنەمای شەراکەتی نیشتمانی پێک بھێنرێ، ئەگەر نا ئەوە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەران دەبنە ئۆپۆزسیۆن.
ناوبراو جەختیشی کردەوە، ئیئتیلافی نیشتمانی بەشداری حکومەتێک ناکا سەرۆکوەزیرانی ئێستا نوری مالیکی سەرۆکایەتی بکا.
ئەمەش بۆ چەند جارێکە ئەو ئیئتیلافە حکومەتی داھاتوو بەسەرۆکایەتی مالیکی رەت دەکاتەوە.